عه‌لی فه‌تلاوی، سه‌رکرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، ره‌وتی سه‌در تا ئێستا ره‌تیده‌کاته‌وه هیچ جۆره دیالۆگ و دانوستانێک له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کانی تایبه‌ت به پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ بکات.
باسی له‌وه‌شکرد: "هه‌وڵمانداوه به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ده‌رگای حه‌نانه بده‌ین، به‌ڵام بێ سوود بووه".
فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، چوارچێوه‌که‌یان و هێزه سیاسیه‌کانی دیکه هاوڕان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و ده‌رگامان بۆ ره‌وتی سه‌دری تا به‌شداری له‌م حکومه‌ته‌دا بکه‌ن به‌کراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه.
جه‌ختیکردووه‌ته‌وه، به‌شداریکردنی سه‌درییه‌کان له حکومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی گه رهنتی سه‌قامگیری وڵات له‌زۆر رووه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، به‌تایبه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نایه‌وێت هیچ لایه‌نێکی سیاسی له دەرەوەی حکومه‌ت بێت.
342/